بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) رایگەیاند "ئەمشەو هێرشێکى گەورەى ئاسمانی کراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی مەخموور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا.
ئەو هێرشانە جیاواز و دابڕاو نین لە رووداوەکانى ئەمدواییەى ناوچەکە.
ئەوە پلانێکى پاکتاوکردن و سڕینەوە و داگیرکردنی سەرتاسەری کوردستانە.
دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت، مەخمور ئێمەین، شەنگال ئێمەین و قەندیل ئێمەین!.
لە دژی ئەو عەقڵییەتە پاکتاوکەرە، سەرەتا داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین، کە تێکۆشان بەهێز بکەن و هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی.
دەبێت رێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئیدی خۆیان کەڕ، لاڵ و کوێر نەکەن و بە توندی هەڵوێستیان لە دژی ئەو رژێمە فاشیستە هەبێت.
رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە شکۆ و کەرامەتمان".
ژ.ت